ئەمریکا ڕێککەوتنی "ڕێگری لە ململانێ ئاسمانییەکان"ی لە سووریا پێشێل کردووە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سووریا پێشێل کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤادیم کۆلێت لە میانی کۆنگرەکەیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، پرۆتۆکۆڵەکانی نههێشتنی ململانێکانیان له ئاسمانی سووریا پێشێل کردووه که له ماوهی ۲۴ کاتژمێر دوو جار فرۆکه بێفڕۆکەوانهکانی هێلهکانیان بهزاندووه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "پێشتریش ههواڵمان پێگهیشت که ژمارهیهک چەکدار لە بەشی باشووری ناوچەی ئیدلب خۆیان ئامادە دهکرد، بۆ ئەنجامدانی چالاکیی ورووژێنەر دژی یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئەوەش لە ڕێگای بەکارهێنانی مادەی ژەهراویەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران