تورکیا بەردەوامە لە تۆپباران کردنی گوندەکانی عەفرین
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەمڕۆ هەینی تورکیا، گوندەکانی ناوچەکانی شەڕا و شێراوای لە عەفرین تۆپباران کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هاوار نیوز بڵاوی کردەوە دوای نیمەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تورکیا گوندەکانی ئەقبیل، سۆخانەکێ، شەوارخا، تینب، تاتمەراش و کشتیاریان لە ناوچەکانی شەڕا و شێراوا لە عەفرین تۆپباران کرد، لە هەمان کاتیشدا فڕۆکەی بێفڕۆکروان لە ئاسامانی ناوچەکە دەسووڕێتەوە".
لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا لە گوندی ئەقبیل هاووڵاتیی سڤیل برینداربوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران