شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-19 09:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە عێراق و رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا هەردوولامان ڕووبەڕووی هەمان هەڕەشەین، بەڵام بەیەکەوە شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعش مسۆگەر دەکەین."

پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی ۱۸ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکی تایبەتدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە