شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-19 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕاگەیێندراوێک لەبارەی هێرش‌کردنە سەر هێزەکانیان بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، بە هەوڵی هێزەکانی ئەمریکا سێ هێرش پووچەل کرایەوە و تەنها چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سووکی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی‌کردەوە، لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری رابردوو هێزەکانی ئەمریکا سێ فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانیان لە نزیک بنکەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێم تێکشکاندووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەرپەچی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم، درۆنێک تێکشکێندراوە و زیان بە یەکێکی دیکە گەیەندراوە، بەهۆی هێرشەکانیشەوە چەند سەربازێکی سەر بە هێزی هاوپەیمانان بە سووکی بریندار بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەرێمی کوردستانیش لەلایەن بنکەیەکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکاوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان تێکشکێندرا، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێبکەوێتەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا بە چری چاودێری دۆخی عیراق و هەرێم دەکرێت، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش بە ڕووی هەموو هەڕەشەیەکی ئەو دوو ناوچەیە دەوەستنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە