شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-19 07:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتیی نیشتمانی و پارتی دیموکرات هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن چڕکرۆدتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتی و پارتی چەند رۆژێکە لە پشتی پەردەوە لە ئاستی باڵا لە گفتوگۆدان و مەسعوود بارزانی فایلی یەکێتیی داوەتە نێچیرڤان بارزانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا بڵاوی کردەوە لەدوای تەواوبوونی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، بەرپرسانی یەکێتی بڕیاریان‌داوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی ئاسایی بکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند هەنگاوێکیان ناوە بەو ئاڕاستەیە. لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ ماوەیەک بە تەنیا کۆبوونەوەتەوە، دواتر قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی چوونەتە ماڵی نێچیرڤان بارزانی و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنیان.

مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، فایلی یەکێتی داوە بە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان هەردوولا کراوە و لێکتێگەیشتنیان کردووە، لەسەر بەشی زۆری کێشەکان.

یەکێتی و پارتی لەسەر بەشێک لە فایلەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و هاوکاری‌کردنی یەکتری و ئامادەکاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی گەورە لەنێوان هەردوولادا. بەشێک لەو کێشانەی کە بڕیارە لەسەری رێکبکەون و لێکتێگەیشتنان کردووە لەوانە "رێککەوتنێکی نوێی نێوان هەردوولا، هاوکاری پارتی بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی، هاوکاری یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ بەغداد، بەتایبەت پرسی نەوت و مووچە و بوودجە، پرسی هەڵبژاردن کە ئەگەری دواخستنی هەیە، پرسە ئەمنییەکانی نێوانیان، هەڵبژاردنی کەرکووک ...".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە