شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-14 18:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەق نییە جووڵەی چەکداری لە کەمپی مەخمووردا هەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەردەوامیی هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی جموجۆڵی چەکداری لە ناو کەمپەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "کەمپی مەخموور بیانووی داوەتە دەست لایەنی بۆردوومانکەر. گەر جموجۆڵی چەکداری لەنێو کەمپەکە نەبێت، تورکیا لەوپەڕی دونیاوە نایەت بۆ بۆردوومانکردنی کەمپەکە. کەمپەکە بۆ ژن و منداڵ دروست­کراوە، حەق نییە جووڵەی چەکداریی تیا هەبێت و تورکیاش ئەو گومانەی هەیە."

پێشەوا هەورامانی وتیشی، "ڕای حکوومەتی هەرێم ڕوونە، دەبێت هەردوولا کێشەکان ببەنە دەرەوەی هەرێم. ئەرکی عێراقیشە بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی، ڕێگری بکات لەهێنانی بەریەککەوتن بۆ ناو خاکی کوردستان."

کەمپی مەخموور کە بە کەمپی رۆستەم جوودی-ش ناسراوە، لە ساڵی ۱۹۹۸ لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور بۆ کوردانی کوردستانی تورکیا دروست­کراوە. بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی مەخموور، نزیکەی ۱۰ هەزار کەس لە کەمپەکەدا نیشتەجێن.

حکوومەتی تورکیا بە بەردەوام دانیشتووانی کەمپی مەخموور بە ئەندام و لایەنگریی پەکەکە تۆمەتبار دەکات و دەڵێت کەمپەکە بووەتە شوێنی پێگەیاندنی ئەندامانی پەکەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە