لە هێرشێکی تورکیا به‌رپرسێکی باڵای په‌که‌که و دوو چه‌کداری یاوه‌ری گیانیان له‌ده‌ستدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسێکی باڵا و دوو چه‌کدار گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردۆته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 5:30 خوله‌ک، فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چه‌کدارانی په‌که‌که‌ی له‌نێوان گوندی میسکا و ده‌رگه‌لێی سه‌ر به ناحیه‌ی کانیماسێ له قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆک کرده ئامانج.
سه‌باره‌ت به زیانه‌کانیش، دژه تیرۆری کوردستان ده‌ڵێت: "به‌هۆی بۆردوومانه‌که‌وه به‌رپرسێکی باڵای په‌که‌که و دوو چه‌کداری یاوه‌ری گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تاوه‌کوو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان به فه‌رمی ڕاگەیێندراوەکەی دژه تیرۆری کوردستانی پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران