شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-14 06:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

غەززە هاوشێوەی لینین گراد گەمارۆ دراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند،  ئەو کارەساتانەی بە سەر فەلەستیندا دێت لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکایە و ئەو گەمارۆییەی خراوەتە سەر غەززە هاوشێوەی گەمارۆی نازییەکانە بۆ سەر شاری لینین گرادی ڕووسی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەو گەمارۆیەی ئیسرائیل خستوویەتییە سەر کەرتی غەزە کە دوو ملیۆن دانیشتووی هەیە جێگای قبووڵکردن نییە، پێویستە بیر لەو هاوڵاتییە فەلەستینیانەش بکرێتەوە کە بەهۆی گرژییەکانی ئیسرائیلەوە دەناڵێنن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمنینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە، دەبەێتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵکی سیڤیل، ئەوەش لە دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی غەززە کرد، لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری داهاتوو بەرەو باشوور و سنوورەکانی میسر کۆچ بکەن.

پووتین ئەوەشی خستەڕوو، بەکارهێنانی چەک قورس لەو ناوچای تایبەت بە نیشتەجێبوون سزای توند بە دوای خۆیدا دەهێنێت، جا بۆ هەر لایەنێک بێت.

ڤلادمیر پووتین باسی لەوەش کرد، ئەو کارەساتانەی ئێستا لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردووی ئەمریکایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر غەززە هاوشێوەی گەمارۆی نازییەکانە بۆ سەر شاری لینین گرادی ڕووسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە