تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی كه‌مپی مه‌خمووریان دەست پێ‌کرد و تاوه‌كوو ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
بەپێی هواڵی کوردپرێس، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كه‌مپی ئاوارەکان له قه‌زای مه‌خموور و چه‌ند شوێنێكی دیکەی لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان كرد.
كه‌مپی مەخموور له قه‌زای مه‌خمووری سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به دوریی ۶۰ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێـه باشووری رۆژئاوای هه‌ولێر، زیاتر له ۱۲ هه‌زار كوردی كوردستانی تورکیای تێدا نیشته‌جێیه.
بۆچوونی بەکارهێنەران