شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-12 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە ئەگەری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆڵی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە هەموو هەنگاوە یاساییەکاندا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن تەواوبووە و ئێستا پڕۆسه‌كه‌ له‌ كۆمسیۆنه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌میانی لێدوانێكی ڕرۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "لای ئێمه‌ هیچ گومانێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه‌، به‌ نیشاندانی ئاماده‌یی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن رۆژه‌كه‌ دیاری كراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،  لەو رۆژەوەی مەرسومی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن دەرکراوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە گوێرەی بەرنامەی خۆیان دەستیان بە هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکە کردوە، هیچ لایه‌نێك بۆی نییه‌ ته‌داخول له‌ كاروباری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.

۳ی مانگی (ئاب/۸)ی ئه‌مساڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ۲۴ی (شوبات/۲)ی ساڵی ئاینده‌ی وه‌كوو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، كه‌ بڕیاره‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە