شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-10 02:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی حزبەکەی هەڵبژارد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی هەڵبژارد کە ژمارەیان ۱۹ ئەندامە و پێنجیان یەدەگ دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژارد، کە بەشێکیان نوێن، بەپێی لیستەکە ئەم سەرکردانەی یەکێتی بوونە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی:

- شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ

- دەرباز کۆسرەت رەسووڵ

- قوباد تاڵەبانی

- رەفعەت عەبدوڵڵا

- شاڵاو عەلی عەسکەری

- ئاسۆ مامەند

- جوان ئیحسان

- تەلار لەتیف

- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

- نزار ئامێدی

- بورهان سەعید سۆفی

- عیماد ئەحمەد

- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم

- هاوڕێ شێخ دارۆ

 

هەروەها پێنج ئەندامی سەرکردایەتیش کە بریتین لە هەریەک لە "سەرکەوت زەکی، رزگار حاجی حەمە، شوان قادر، رێواز فایەق، یوسف گۆران" بە ئەندامانی یەدەگی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردران.

 لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کە دووەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەیە لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە، کە هەفتەی رابردوو کۆتایی هات، خەسرەو گۆڵ محەممەد بە نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنەکانی سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندی، ئەنجوومەنی پشتیوانی دەستنیشانکرا و بەشداری کۆبوونەوەکانی سێ ئەنجوومەنەکە دەکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەعدی پیرە، بە گوتەبێژی یەکێتی دەستنیشانکرا و ئەویش دەتوانێت بەشداری کۆبوونەوەکانی هەر سێ ئەنجوومەنەکە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە