ده‌بێت سیستمى فیدڕاڵى به دروستى جێبه‌جێ بکرێت تاکوو عێراق سەقامگیر بەخۆوە ببینێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له کریستیانه هۆمان، باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد، که له ژماره‌یه‌ک لە دیپلۆماتکار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێکهاتبوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و باسیان له فراوانکردنى زیاترى بواره‌کانى په‌یوه‌ندى و هاریکاریى هاوبه‌ش کرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منیى عێراقییان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دوپاتیان کرده‌وه، که: "هێشتا داعش مه‌ترسییه‌کى راسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیرى ده‌کات، بۆیه ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا، دۆخى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى جێبه‌جێکردنى سیستمى فیدڕاڵى له عێراق هاوڕابوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران