وەزیرانی بەرگریی عێراق و تورکیا جەخت لەپاراستنی سنوورەکان دەکەنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وه‌زیرانی به‌رگریی عێراق و توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له ههههنگی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆ و پاراستنی سنووره‌كان كرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە یه‌شار گوله‌ر وه‌زیری به‌رگریی توركیا پێشوازیی له سابت ئه‌لعه‌باسی وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
وه‌زیری به‌رگریی عێراق شه‌وی ڕابردوو به یاوه‌ری شاندێكی باڵای سه‌ربازی گه‌یشتبووه ئه‌نقه‌ره و باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو كه وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی تاوتوێی چه‌ندین بابه‌ت ده‌كات له‌وانه بابه‌ته‌كانی ئه‌منی و به‌رگری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری سه‌ربازی و پیشه‌سازی به‌رگری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران