شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-05 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕیون

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە لە دژی ئەوان خراونەتەڕوو، کەوا پەیوەندیدارن بە تەقینەوەکەی ئەم دواییەی ئەنقەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکشەممەی رابردوو، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەقینەوەیەک ڕوویدا، دواتر پارتی کرێکارانی کوردستان بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە راگەیاند، دوێنێیش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: کە "ئەنجامدەرانی هێرشەکە لە سووریاوە هاتووە"، مەبەستیشی بە دیاریکراویی کوردستانی سووریا بوو.

لای خۆیەوە مەزڵووم کۆبانی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” رایگەیاند: "ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەنقەرە بە ناوچەکانی ئێمەدا تێنەپەڕیوە وەک بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی بۆ دەکەن، ئێمەش لایەنێک نین لە ململانێ ناوخۆییەکانی تورکیادا و هانی جۆشدانی نادەین".

کۆبانی ئاماژەی بەوەش‌کرد، تورکیا بەدوای بیانوودا دەگەڕێت بۆ شەرعیەتدان بە هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا، بۆ دەستپێکردنی دەستدرێژییەکی سەربازی نوێ و ئەمەش نیگەرانییە قووڵەکانمان بەرزتر دەکاتەوە.

ناوبراو ڕوونیشی‌کردەوە، بەئامانجگرتنی ژێرخان و سەرچاوە ئابوورییەکانی ناوچەکە و دانیشتووانی شارەکان تاوانی جەنگە و ناوچەکانمان پێشتر و ئێستاش بەدەست ئەو هێرشانەوە دەناڵێنن.

فەرماندەی هەسەدە لە کۆتایی تویتەکەیدا داوای لە لایەنە گەرەنتیکارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هەڵوێستی گونجاویان هەبێت سەبارەت بەم هەڕەشە دووبارەبووانە، بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

شایانی باسە دوێنێ چوارشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی بۆردوومان‌کردنی دامەزراوە گرنگەکانی باکووری سووریای کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە