شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-04 10:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا بەردەوامە لە دزینی نەوتی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- حکوومەتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا نەوتى وڵاتەکەمان دەدزێت و دەیگوازێتەوە بۆ پێگە سەربازییەکانیان لە خاکى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسى هەواڵى سانا، کە ئاژانسى هەواڵى فەرمیی سوریایە دەڵێت: کاروانێکى سەربازیی ئەمریکا کە لە 70 تانکەرى پڕ لە نەوت پێکهاتبوون، ئەمرۆ لەڕێى دەروازەى نافەرمیی مەحموودییەوە خاکى سووریایان جێهێشتووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە جگە لەو کاروانە، کاروانێکى دیکەیش لە هەمان کاتدا لە دەروازەى نافەرمیی وەلیدەوە چوونەتە دەرەوە کە پێکهاتبوون لە 65 ئۆتۆمبێل و 25 تانکەرى پڕ لە نەوت.

هەر بە گوێرەی زانیاریی ئەو ئاژانسە سوورییە، ئەمریکا ئەو نەوتەى لە خاکى سووریاوە دەیباتە دەرەوە ڕەوانەى پێگە سەربازییەکانى دەکات لە خاکى عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە