شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-03 13:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان لیستی مووچەخۆران ڕادەستی بەغدا ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی عیراق ڕایدەگەیەنێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری مووچەخۆران ڕادەستی بەغدا ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی ژمارەیەک  ئەندامی‌‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایان­کردووە مووچەی‌ فەرمانبەران ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە دابەش بکرێت، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، حکوومەتی هەرێم نایەوێت بە ڕاست و دروستی ئاماری فەرمانبەران بە بەغدا بدات، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی گرفتی مووچەی فەرمانبەران لە کێشمەکێشە سیاسییەکان دوورنەخرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: پێشتر بە وەزارەتی داراییم رایگەیاندووە بۆچی هاوشێوەی عێراق مووچەی فەرمانبەران بە کارت دابەش ناکەن، لەوەڵامدا وتیان حکوومەتی هەرێم ئامادە نیە لیستی مووچەمان بداتێ ئەوەندەی زانیاریشم هەیە حکوومەتی هەرێم ئامادەیی تیادا نییە، چوونکە پێیوایە ئەوکاتە هیچ کارێکی نامێنێت، بۆیە بەردەوام دەبین حکوومەتی عێراقیش پێی باشە کە رێگەیەکی یاسایی و بانکی بدۆزێتەوە تا مووچەی مووچەخۆران تێکەڵی ئەم گرفتە نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە