شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-03 12:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵێوزخانەی ئەمریکا سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی ئارۆن گارفیڵد جێگری راوێژکاری کاروباری سیاسی کۆبۆتەوە.

راگەیەنراوە کە لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لە بواری سیاسی و ئەمنی و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق کراوە، هەروەها ئاماژە بەسەردانی ئەمدوایەی شاندی حکوومەتی هەرێم کراوە لەبەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتی و سەرکردەی هێزە سیاسییەکانی عێراق.

ئاماژە بەوەش­کراوە کە فارس عیسا لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردۆتەوە کە حکوومەتی هەرێم پشتیوانی بۆ حکوومەتی سوودانی دەربڕیوە بە جێبەجێ­کردنی بەرنامەی حکوومەتەکەی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسیە جۆراوجۆرەکان، هەروەها شاندی ئەمریکاش هەرێمی کوردستانیان وەک فاکتەرێکی گرنگ بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەکە زانیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە