شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-28 16:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ یه‌كێک له‌ باڵه‌خانه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری ئیسته‌نبۆڵ له‌ وڵاتی توركیا ڕووی دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی گه‌ڕه‌كی شیرینئێڤله‌ر له‌ شاری ئه‌سته‌نبۆڵ ڕووی داوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه‌ بووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه‌سێک گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ۴ كه‌سی تریش بریندار بوون كه‌ برینی دوو له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌ و بارودۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

تیمێكی زۆری به‌رگریی شارستانی و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ هۆكاری دروستبوونی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ست پێ كردووه‌
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە