ئەمریکا دەستگیر کردنی بەرپرسێکی باڵای داعش لە سووریا ڕادەگەیەنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانیان توانیویانە بەرپرسێکی داعش دەستگیر بکەن دوای ئەوەی هەڵمەتێکیان بە هەلیکۆپەتەر لە باکووری سووریا ئەنجام دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەو هەڵمەتەدا " ئەبوو هەلیل ئەلفەدعانی، بەرپرسێکی ئۆپەراسیۆن و ئاسانکاریی داعش لە سووریا، دەستگیرکراوە. ئەلفەدعانی بەوە ناسراوە کە پەیوەندیی بە سەرانسەری تۆڕی داعش لە ناوچەکەدا هەیە."
ترۆی گارلاک، وتەبێژی CENTCOM دەڵێت: "دەستگیرکردنی بەرپرسانی داعشی وەک ئەلفەدعانی توانای ئێمە بۆ دیاریکردن و بە ئامانجگرتن و دوورخستنەوەی تیرۆریستان لە بەرەکانی شەڕ زیاد دەکات".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی زیانی گیانی پێنەگەیشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران