شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-20 11:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی هێرشەكەی عەربەتەوە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و هۆكاری بۆردوومانەكە ئاشكرا دەكات و  دەڵێت بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی پەکەکە دەکەین.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پێشهاتەکانی ئەو تەقینەوەیەی رۆژی ۱۸ی ئەیلوولی ۲۰۲۳ لە فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی ڕوویاندا جێگەی سەرنجن. وا زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی گرووپی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە راهێنانیان کردووە. ئەم پێشهاتە بە ڕوونی، بوونی هاوئاهەنگی بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنیی یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی نیشان‌دەدات".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها دەڵێت: "ئەو ڕووداوە جارێکی دیکە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەو رێکارانەی ئێمە سەبارەت بە سلێمانی، کە رێکخراوی تیرۆریستی خەڵکەکەی بە بارمتە گرتووە، چەندە لەجێیە".

لە بەشی کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تورکیا داوا لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و 'باڵەکانی' بە رێکخراوی تیرۆریستی بناسن؛ تورکیا هەروەها داوا دەکات و جەخت دەکاتەوە کە چاوەڕوانە هەنگاوی جیدی بۆ بەرەنگاربوونەوەیان بنرێت.

لە کاتێکدا بەشێک لە بەرپرسانی عێراق تورکیا ئەنجامدەری هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رووداوەکە بە تەقینەوە ناودەبات و بە هیچ شێوەیەکیش باس لەوە ناکات کە ئەو هێرشە لەلایەن کێ ئەنجام‌دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە