شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-19 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی کوردستانی سووریا گیان‌لەدەست‌دانی دوو ئەندامی خۆی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکی تورکیاوە، کە لەسەر رێگای نێوان شارەکانی قامشلۆ و عامودا، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا لە ڕووپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی ئێمەی کردە ئامانج لەسەر رێگای بەیەکەوەبەستنی شارەکانی قامشلۆ و عامودە دوو کەسمان گیانیان سپارد.

لە ڕاگەێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە درۆنەکەی تورکیا "بۆردوومانی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کردووە کە هەوڵیان‌داوە چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان بکەن و لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنیان، هەشتیان بە پلەی جیاواز برینداربوون".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە