شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-14 03:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەکی بەپەلەی ئاراستەی هەولێر و بەغدا کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ناکۆکیییەکانی ئەمدواییەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتیی ناوەندی عێراق هاتەدەنگ و داوای چارەسەر کردنی کێشەکان بەزووترین کات دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق کرد كه‌ کێشەکانیان لەسەر بوودجە چارەسەر بکەن.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگه‌یاند، بەردەوام دەبن لە داواکردن لە حكوومه‌ته‌كانی هەولێر و بەغدا بەوەی کێشەکانیان لەسەر بودجە بەشێوەیەک چارەسەر بکەن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بێت، وەک ئەوەی لە دەستوری عێراقدا داواکراوە.


لایخۆیەوە هەر ئەمڕۆ وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی كردەوە كە: "هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا مووچەیان پێبدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە