شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-12 08:46 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 ڕۆژبەڕۆژ پەشیمانمان ئەکەنەوە لەو خەبات و تێکۆشانەی کردمان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رپه‌رشتیاری لیوای ۳ و ۷ی تایبه‌ت، هۆشداری دەداتە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و جێگرەكەی و رایدەگەیەنێت، پشتگوێخستن و ئاوڕنەدانەوە لە بیروڕای گشتی جەماوەر و دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان ئاماژەیەکی خراپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا ئه‌یووب یووسف، لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و جێگرەكەی كردووە، وتوویەتی: "بارودۆخی خراپ و ناهەمواری کوردستان و دۆخی هاوڵاتیان و فەرمانبەران و کاسبکاران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی ئەڕوات، دوو لایەنی و یەک نەگرتویی کورد و حیزبایەتی هەموو ئینتیمایەکی لەناو بردووە، کوردستانمان لە دۆخێکی پڕ تەنگەژە و قەیراندایە لە هەموو ڕوویەکەوە کە بەرەو کاول بوون ئەچێ."

ئەو فەرماندە سەربازیە دەشلێت: "پشتگوێخستن و ئاوڕنەدانەوە لە بیروڕای گشتی جەماوەر و دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانیان ئاماژەیەکی خراپە، بۆیە تکایە چاوێک بە دۆخی کوردستان و هاوڵاتیاندا بخشێننەوە، بە یەک‌نەگرتوویی و پێک نەهاتن و ڕێک نەکەوتن ڕیسەکە مەکەنەوە بە خوری، ناکۆکی و جیاوازییەکانتان لاخەن و ناوماڵی کورد یەکبخەن بە دەست لەناو دەستی و تەبایی و برایەتی."

لیوا ئەیووب ئاماژەی بەوەداوە: "ئێمە خەباتمان بۆ ئەم ڕۆژە نەکردووە کە ئاوا زەلیلیی کورد ببینین بەڵکوو کردمان بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و مافە ڕەواکانی گەلی کورد وەک هەر گەلێکیتر کە مافیان هەیە خاک و وڵاتیان هەبێ و حکومەت و دەسەڵاتی هاوزمانیان هەبێ، کەچی ڕۆژ بەڕۆژ پەشیمانمان ئەکەنەوە لەو خەبات و تێکۆشانەی کردمان."

جەختیشی كردۆتەوە: "جامەکەمان خەریکە پڕ ئەبێت، ئیتر ڕێگا نادەین لە پێناو بەرژەوەندی خۆتان و تاکەکەس و لایەنێکدا دەستکەوتەکانمان وێران بکەن، هەموو دنیا چاوی لەسەر کوردە، ئەوە چەندین ساڵە وڵاتانی زلهێز سەرقاڵی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگای دوو لایەنەکانیترن کەچی ئێوە بۆ مەرامی خۆتان ئامادە نین هاوکاریان بکەن و دەست لە بەرژەوەندیەکانتان هەڵناگرن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە