شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-12 07:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسانی کوردی سووریا جەخت لە سەر ڕادەست کردنەوەی چەکدارە بیانییەکانی داعش دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەرپرسانی کوردی سووریا جەختیان کردەوە کە هەلومەرجی تەواویان بۆ دادگایی کردنی چەکدارە بیانییەکانی داعش نییە و داوایان لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە ئەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری کاندیان لویێر ڕایگەیاند شاندێکی ناحکوومی لە کەناداوە سەردانی زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریایان کردووە کە ۱۰ هاووڵاتیی داعشی کەنەدی تێدایە و چاوەڕێی دادگای کردن یا گەڕاندنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیانن.

شاندە کەنەدییەکە کە لە پارێزەر و دیپلۆماتکاری پێشوو و چالاکوانانی مافی مرۆڤ پێکهاتبوون لە سەردانەکەیاندا بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا چاویان بە ۱۳ هاووڵاتیی کەنەدی لە کەمپ و زیندانەکاندا کەوت و بارودۆخی ئەو شوێنانەیان زۆر نالەبار وەسف کردووە و داوایان لە بەرپرسانی کەنەدا کرد بەزووترین کات ئەو کەسانە بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێننەوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا بە شاندە کەنەدییەکەیان ڕاگەیاندووە: ئەوان بەردەوام داوایان لە وڵاتانی بیانی کردووە کە هاووڵاتییە داعشەکانیان بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێننەوە، بەڵام ئەو وڵاتانە ئاوڕیان لە داواکاریی بەرپرسە کوردەکان نەداوەتەوە و لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کەرەستە و هەلومەرجی پێویستی بۆ دادگایی کردنی داعشە بیانییەکان لەبەردەست نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری کاندیان لویێر بەرپرسانی ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە جید داوایان لە وڵاتانی بیانی کردووە هاووڵاتیانی خۆیان لەو ناوچەیە ببەنە دەرەوە و خۆیان دادگای کردنی هاووڵاتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە