شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-11 11:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق داوای گەڕانەوەی نزیکەی شەش ترلیۆن دینار لە هەرێمی کوردستان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی پێی راگەیاندووە لە شەش مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا بەشە بوودجەی هەرێم زیاتر لە بڕە نێردراوە کە بۆی دیاری‌کراوە و ئێسستا حکوومەتی هەرێم نزیکەی شەش ترلیۆن قەرزاری حکومەتی عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەرمین مەعروف سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان بە میدیای فەرمیی یەکێتی راگەیاندووە: "وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکەمان پێی راگەیاندین، کە شایستە داراییەکانی هەرێممان بە زیادەوە ناردووە، چوونکە مامەڵەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ۶ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەپێی رێککەوتن بووە نەک یاسای بودجە".

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق باسی لەوە کردووە، لەو ماوەیەدا حکوومەتی هەرێم داهاتی نەوتی و نانەوتی هەشت ترلیۆن دینار بووە و تەنها دوو ترلیۆن و ۵۰۰ ملیار دیناری شایستەیەتی بۆیە "پێویستە لەسەر حکوومەتی هەرێم پێنج ترلیۆن و ۸۰۰ ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ حکوومەتی ناوەند".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە