فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وان سنووری قه‌زای ماوه‌تی بۆردوومان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وان ناوچه‌یه‌کی سنوری قه‌زای ماوه‌تی بۆردومان کرد و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کانیش، هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە خەندانی راگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌خوار گوندی باساوێ له نزیک پردی به‌ردبه‌رد له سنووری قه‌زای ماوه‌ت، له‌ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانه‌وه بۆردوومان ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو وتیشی: "بۆردوومانه‌که شاخه‌که‌ی کردۆته ئامانج و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌کانیش، هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه".
قائیمقامی قەزای ماوەت باسی له‌وه‌ش کرد، به‌هۆی بۆردوومانه‌که‌وه ئاگرێک له سنووری گوندی باساوێ له‌سه‌ر شاخه‌که که‌وتۆته‌وه و له‌ئێستاشدا ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ کراوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران