شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-06 19:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و کوردەکان لەسەر شێوازی ئیدارەدانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا ناکۆکن

پوختەی هەواڵ
دیپلۆماتکارە عەرەبەکان بە ڕۆیتەرزیان وتووە: ئەمریکا پێچەوانەی کوردەکان بڕوای وایە کە عەرەبەکانی ڕوژهەڵاتی سووریا دەبێت ڕۆڵی زیاتر لە کاروباری ئەو وناوچانەدا بگێڕن.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ




ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت هۆکاری سەرەکیی گرژیی نێوان هەسەدە و دانیشتووانی عەرەبی دێرەزوور نەک دەستگیر کردنی یەکێک لەسەرکردە سەربازییە عەرەبەکان لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بووە، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ دووچاوەکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردی سووریا لەدژی ناوچە عەرەبنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەمەیشەوە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کوردی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا دەستی دەرەکی بە هۆکاری سەرهەڵدان و پەرەسەندنی گرژییەکان لە دێرەزوور دەزانن.

هەر بەگوێرە ڕاپۆرتەکە یەکێک لە داواکاریی عەرەبەکانی ئەم ناوچەیە ئەوەیە کە سوودمەند ببن لەو نەوتەی کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەدا دەرهێنراوە و بە تەواوێتی لەژێر کونترۆڵی کوردەکان و هێزە ئەمریکییەکاندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە