شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-05 06:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارودۆخی دێرەزوور بەرەو سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، رایگەیاند بارودۆخی دێرەزوور بەرەو گەڕاندنەوەی ئاسایش و چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە پەیامێكدا دەڵێت: "بە هاوكاری و پاڵپشتیی گەلەكەمان لە دێرەزوور، هێزەكانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەهێزكردنی ئاسایش، ئۆپەراسیۆنی بەرقەراركردنی ئاشتی و دابین كردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان بەردەوام دەبن".

ناوبراو دەشڵێت: "هەرچەندە دۆخەكە بەرەو ئەمن و ئارامی دەڕوات و ئاشتی كۆمەڵایەتیش لە سایەی پێكهاتەی عەشایەری و هەسەدە دەپارێزرێت، بەڵام توركیا و هاوپەیمانەكانی بەمەبەستی تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە ‌و ئیرادەی گەلەكەمان، هێرش دەكەنە سەر تەل تەمر و مەنبج".

كۆبانێ ئاماژەی بەوەشكرد لە ماوەی دوو رۆژدا پلانی رژێمی سووریامان ئاشكراكرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەكانمان.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو توركیا لایەنگرەكانی هان‌داوە لەبەرەی منبجەوە هێرش بكەنە سەر ناوچەكانی ئێمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە