شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-05 05:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهوور جەنگی کەسوکاری کوژراوانی کەرکووکی بەسەر کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی سەردانی شاری کەرکووکی کرد و چاوی بە کەسوکاری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئەو شارە کەوت و باسی لە بێ‌کەسی کورد کرد و ڕایگەیاند گەنجی کورد دەبێت دان بەخۆیدا بگرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

بەپێی هەواڵی کورد پرێس ڕۆژی دووشەممە ۴ی ئەیلوولی ۲۰۲۳ لە شاری کەرکووک لاهوور شێخ جەنگی چاوی بە کەسوکاری قوربانیانی ڕۆژی شەممە و خەڵکی کەرکووک کەوت و بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: میللەتی کورد میللەتێکی بێ­پشت و پەنایە کە نابێت چاوەڕێی پاڵپشتی کەسانی دیکە بکات، چوونکە هیچ لایەن و بزووتنەوەیەکی سیاسی پشتیوانی کورد ناکات، بەڵکوو دەبێت بۆ خۆی بەدوای چارەسەردا بگەڕێت.

لاهوور شێخ جەنگی لە وەڵامی هەواڵنێرێکدا کە پرسی هەڵویستی سیاسیی ئێوە لەبارەی شاری کەرکووکەوە چییە؟ وتی: گەلی کورد گەلێکی چەوساوەیە و ناشبێت چاوەڕێی یارمەتی هیچ لایەنێک بکات بەرپرسی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی کەرکووک حکوومەتی عێراق و محەمەد شیاع سوودانیە کە مۆڵەتی بە حەشدی شەعبی دا ۴ ڕۆژ ڕێگاکان دابخات و ئەمەش قبووڵکراو نییە.

لە کۆتاییدا لاهوور شێخ جەنگی هاوخەمیی خۆی بە کەسوکاری کوژراوەکان ڕاگەیاند و بە خەڵکی کەرکووکی وت: سەبر و تەحمولتان هەبێت گەنجەکانتان هەڵنەخەڵەتێن چوونکە نەتەوەکانی تر لەناو کەرکووک هەموو پشتیوانی ئیقلیمی نێوخۆییان هەیە و تاکە کەس کورد، کەس بە فریای ئێوە ناگات و پێشمەرگەیش نایەت، بەداخەوە حزبەکان دوژمنیان شاد کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە