شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-03 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانمان لە کەرکووک باجی قورسی دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند بەکارهێنانی زەبر و زەنگ بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی کورد بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نیە و ئەنجامی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا بڵاوی‌کردەوە، "لەبارەی بارودۆخی کەرکووکەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆمەڵێک ڕێگر و گێرەشێوێن بە بیانووی ڕێگری‌کردن لە کردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری کەرکووک، ڕێگەی هەولێر و کەرکووکیان گرتووە و ڕێگە نادەن هاوڵاتیان ژیان و هاتوچۆی ئاسایی خۆیان بکەن و دۆخێکی زۆر نالەبار و پڕمەترسیان بۆ خەڵکی کەرکووک دروست کردووە".

راشیگەیاندووە، "ئێمە هەمیشە ئەوەمان دووپات کردوەتەوە کە کەرکووک دەبێت نموونەی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی ئەو شارە بێت بەڵام ئەو ڕەفتارە نابەجێ و نایاساییانە، هەوڵدانە بۆ نانەوەی فیتنە و تێکدانی پێکەوەژیان، جێگەی سەرسوڕمانی زۆریشە کە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی کەرکووک بە هیچ شێوەیەک ڕێگریان لەو گێرەشێوێنی و ڕەفتارە نایاساییەی ڕێگرەکان نەکردووە".

بارزانی دەشڵێت، "ئەمڕۆ لەبەرانبەر گەنجان و خۆپێشاندەرانی کوردی کەرکووک، زەبروزەنگ و توندوتیژی بەکار هاتووە و خوێنی گەنجی کورد ڕژاوە، ئەم جۆرە ڕەفتارە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نیە و ئەنجامی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە، ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانمان لە کەرکووک باجی قورسی دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکەم کە سنوورێک بۆ ئەو ڕێگر و گێرەشێوێنانە دابنێن و کۆتایی بەو ستەم و جیاکاری و ڕێگرییە بهێندرێت کە ڕاستەوخۆ پێکەوەژیان و سەقامگیریی کەرکووک و ناوچەکانی تر دەکاتە ئامانج".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە