ڤیدیۆ
قەدەغەی هاتوچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕاگەیێندرا
پوختەی هەواڵ
هێزەکانی سوریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆیان لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
پەڕەی ڤیدیۆ
لێدەری ڕاستەوخۆ
لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە بڵاوکراوەتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور پێیدا تێدەپەڕێت، گرووپە چەکدارەکان و شانەکانی داعش، ناکۆکی لە ناوچەکە دروست دەکەن و هەوڵی ڕاکێشانی خەڵکی سڤیل دەدەن بۆ ناو پلانەکانیان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریان دا قەدەغەی هاتووچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕابگەیەنن، کە لە کاتژمێر پێنجی ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی ئەم ڕێوشوێنانەوە هەوڵ دەدەن ژیان و ماڵی دانیشتووان لە تێکدانی گرووپە چەکدارەکان و گرووپە دزەپێکراوەکان بپارێزێت و ڕێگری بکەن لەوەی لەناو دانیشتوانی مەدەنیدا خۆیان بشارنەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران