شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-29 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بۆردوومانێکی ئیسرائیلەوە کارەکانی فڕۆکەخانەی حەڵەب ڕاگیرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بۆردوومانێکی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەشەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکە لەکارکەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای فەرمی سانای سەر بە حکوومەتی سووریا لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە رایگەیاندووە، ئیسرائیل دەستدرێژییەکی ئاسمانی ئەنجام‌داوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەڵەبی کردوەتە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەب کارەکانی ڕابگرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە نزیکەی کاتژمێر ۴:۳۰ خولەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ئیسرائیل دەستدرێژییەکی ئاسمانی لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە لە رۆژئاوای لازقییەوە ئەنجامدا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەڵەبی کردوەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاشکرای کرد کە تۆپبارانی ئیسرائیل زیانی ماڵی بە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکە گەیاندووە و لەکاری خستووە.

ئەو تۆپبارانە نوێیە دوای هەفتەیەک دێت لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بە بەئامانجگرتنی هەندێک پێگە لە دەوروبەری دیمەشق، کە لە ئەنجامدا سەربازێک لە هێزەکانی سوریا بریندار بوو و زیانی ماڵی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە