شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-28 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانی لەمەودوا دوو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەسەرپەرشتیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو حزبە کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر دوایین ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی کرا کە بڕیارە رۆژی  ٢٧ی ٩ی ٢٠٢٣ سازبکرێت.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی یەکێتی بە وردی دەربارەی گرنگیی کۆنگرە لە ژیانی حزبایەتیی یەکێتی و تێکۆشانی سیاسی دوا و رایگەیاند، کۆنگرە بۆ جۆشدانەوەی زیاتری خەباتە لە پێناو سەرخستنی بەرنامەی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیانە، کە ئەوەش بنچینە و بەرنامەی ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتییە.

سەرۆکی یەکێتی لەمیانی گوێگرتن لە پێشنیاز و بیروڕای ئەندامانی سەرکردایەتی و پشتیوانیان لە پێویستی سازکردنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو، جەختیلەوەکردەوە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو و یەکگرتوو ئەنجام دەدەین، پێکەوە دەچینە کۆنگرە و پێکەوە بەسەرکەوتوویی دێینە دەرەوە. وتیشی، بەدڵنیاییەوە نەریتی بەستنی کۆنگرە بەشێوەیەک ئاسایی دەکەینەوە کە وەک حزبەکانی رۆژئاوا دووساڵ جارێک کۆنگرە ببەستین.

سەرۆکی یەکێتی پێشنیاریشی کرد لە کۆنگرە ئەنجومەنێکی کارا لە هەڤاڵانی تێکۆشەر دروست بکەین کە سەنگ و دەسەڵاتی هەبێت و یارمەتی ئێمە بدات لە سەرخستنی کارەکانمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە