فڕۆکهی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان له پێنجوێن کرده ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژهتیرۆری کوردستان رایگهیاند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی له پێنجوێن کرده ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکدار کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگهیاند: ڕۆژی یەکشەممە 27ی ئابی 2023، کاتژمێر 13:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمکی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 3 چەکداری پەکەکە کوژران.
تا ئێستا میدیاکانی نزیک له پهکهکه و هیچ لایهنێکی فهرمی زانیاری لهسهر ئهم بۆردوومانه نهداوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران