شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-27 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە مەنبج چوار منداڵ بەهۆی مینێکی چێندراو گیانیان لەدەست‌دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- چوار منداڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو، لە گوندی قەرت ویران لە مەنبجی باکووری سووریا گیانیان لەدەست‌دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە گوندی قەرت ویران لە رۆژئاوای شاری مەنبەج بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکەدا چوار منداڵ گیانیان لەدەست‌داوە، بەهۆی ئەوەی منداڵەکانم دەستکاری مینەکەیان کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو منداڵانە لە کاتی گەیشتنیان بە نەخۆشخانەیەکی شاری مەنبەج لە ئەنجامی سەختیی برینەکانیان گیانیان لەدەست‌داوە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، لە رێگەی هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاندووە کە ئەو مینانە پاشماوەی داعشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە