شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-24 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و مارک سترۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە مارک سترۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.


بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە كونسوڵی نوێ كرد و خواستی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەربڕی.

هەروەها ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی هەرێم و ئەمریكا كرد و سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتیوانیی بەردەوامیی ئەمریكا دووپات كردەوە. 

لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندی و هەماهەنگیی دوولایەنە نیشان دا.

گرنگیی  پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان، تەوەرێكی سەرەكی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە