دەبێت حکوومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشەکانی تورکیا بێنە سەر هێڵ
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند سەڕەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی بەرپرسانی سڵیمانی بۆ وەستاندنی هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر شار و شارۆچکە و شوێنە گشتیەکانی ئەو پارێزگایە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا تا ئێستا وەڵامیان نادەنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، "هەمیشە نیگەرانیمان لە هێرشە بەردەوامەکانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سلێمانی گەیاندووەتە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نیگەرانییەکانمان نەدراوەتەوە."
پارێزگاری سێلێمانی هەروەها وتی: "کونسوڵخانەی تورکیا دەزگایەکی دبلۆماسییە و هەمیشە دەڵێن نیگەرانییەکانتان دەگەیەنینە سەرووی خۆمان، بەڵام بۆردومانەکانی تورکیا سیاسی و سەربازی و ئەمنییە، دەبێت حکوومەتی هەرێم و عێراق بێنە سەر هێڵ."
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران