شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-10 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە رێگەی دوکان-خەلەکان کردە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە دوو هێرشی جیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل بەرپرسێکی ئەمنیی پەکەکە و چەکدارێک گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری کوردستان کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی‌کردەوە: "کاتژمێر ۱:۰۰ی پاپشنیوەڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە کوژراو و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر بە گوێرەی زانیارییەکانیان، کاتژمێر۳:۳۰ی پاشنیوەڕۆ لە هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەکدارێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو راگەیەندراوەی دژه تیرۆری کوردستان لەکاتێکدایە، سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی دوکان لەبارەی ڕووداوەکەی سەر رێگەی دوکان-خەلەکان، باسی لەوەکرد، دوو کەسی تیادا برینداربوون کە  یەکێکیان خەڵکی سووریا و بە سەختی برینداربووە و ئەوی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجەیە و برینەکەی سووکترە و لە نەخۆشخانەی دوکان چارەسەریان بۆ کراوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە