دواجار ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا هاتە دەنگ
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانە سەبارەت بەزیادبوونی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: "ئەمریکا هێشتا نیگەرانە لەپەرەسەندنی ڕادەی توندوتیژییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر دانیشتوانی مەدەنی و کاریگەرییەکانی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی شکستی بەردەوامی داعش".
میلەر هەروەک وتی: "هەڵوێستمان لەسەر ئەوە نەگۆڕاوە، پاراستنی هێڵەکانی ئاگربەستی ئێستا بۆ زیادکردنی سەقامگیری لە سووریا و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی بۆ ململانێکان، زۆر گرنگە هەموو لایەنەکان پارێزگاریی لە ناوچە ئارامەکان بکەن و ڕێزیان لێبگرن".
ناوبراو جهختیكردهوه: "ئێمە لەگەڵ تورکیا و لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانی سووریا کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتی کارمەندانی ئەمریکی و هێزە هاوبەشەکانمان و هاوڵاتیانی مەدەنی".
میلەر ئهوهشى وت، ئەوان هاوبەشیی بەرژەوەندییەکانی تورکیان لە کۆتاییهێنان بە ململانێکانی سووریا بەشێوەیەکی بەردەوام و دەشڵێت: "ئێمە لەمبارەیەوە ڕاوێژی نزیکمان لەگەڵ تورکیا هەبووە و بەردەوامیش دەبین".
بۆچوونی بەکارهێنەران