شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-05 11:16 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوێستی یەکێتی لەسەر دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی پابەندی ئەو وادەیە دەبێت کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ۲۵ ی مانگی دووی ۲۰۲۴ ئەنجام دەدرێت و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی هەڵویستی حزبەکەی لەمبارەوە ڕاگەیاند.

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئەندامی شاندی ئەو حزبە بۆ گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکان لە بارەی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: یەکێتی هیچ کات کێشەی لەگەڵ کات و ڕۆژی هەڵبژاردن نەبووە، دەبێت هەڵبژاردن لە هەرێم ئەنجام بدرێت، بەڵام من لە سەر یاسای هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی سکاڵام تۆمار کردووە، چوونکە بەم یاسا کۆنە ناتوانرێت هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بکرێت.

هاوکات زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان وتی، "یەکێتی لەسەر وادەی هەڵبژاردن کێشەی نەبووە، لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد کێشەی هەبووە."

لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم تۆمارکرد، بەڵام هێشتا دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵاکەوە کۆنەبووەتەوە.

یەکێتی داوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی هەرێم و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەیاسایەکی نوێ دەکات، بە شێوەیەک ژمارەی بازنەکانی هەرێم لە یەک بازنەوە بکرێتە چوار بازنە و کورسی کۆتاکانیش بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکرێن.

زیاد جەبار وتیشی: سەرباری دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن، بەڵام چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵین بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەمان، بزانین دادگا چی بڕیارێک دەکات، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە