شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-02 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک‌وەزیرانی عێراق: بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان ناردوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێ‌کردنی بوودجەی فیدڕاڵی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە و "بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانمان ناردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێ‌کردنی بودجە دەگەڕێتەوە بۆ سڕینەوەی ماددەیەک لە بڕگەی ڕێنماییەکان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەو ڕەشنووسەی کە لەلایەن حکوومەتەوە نێردراوە".

سوودانی ئاماژەی بەوەش کرد، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێ‌کردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز بەڕێوە دەچێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا سیستەمی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی بۆ پارێزگا هەژارەکان پەسەندکرا و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕەزامەندی لەسەردراوە بۆ تەرخانکردنی بڕە پارەیەک.

 پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستانیش سوودانی وتی: " ئێمە شایستەی دارایی هەرێممان لە بوودجە رەوانە کردوە و  ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدایە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە