شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-02 04:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەنگە هەرێم نەیەوێت پابەندی بڕگە و مادەکانی یاسای بودجە بێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەڵبەندی بەغدای یەکێتی دەڵێت، حکوومەتی هەرێم وەک پێویست ناڕواتە پێشەوە بۆ جێبەجێ‌کردنە رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رابیحە حەمەد بە دەنگی ئەمریکای وتووە، لە وردەکاری گفتوگۆی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدا هەموو بابەتەکان وەلا نراون، جگە لە بابەتە مادییەکان کە خۆی لە بوودجەدا دەبینێتەوە، هەرێم وەک پێویست نایەتە پێشەوە بۆ جێبەجێ کردنی رێکەوتنی نێوانیان تاوەکوو عێراق پشکی هەرێم بنێرێت.

ناوبراو وتووشیەتی، چەند رۆژێکی تر عێراق مووچەی مانگی ۸ دابەش دەکات، لەکاتێکدا هەرێم هێشتا مووچەی مانگی ۶ ی دابەش نەکردووە، هەر بڕە پارەیەک لە عێراقەوە رەوانەی هەرێم بکرێت بڵاو دەبێتەوە و خەڵک و لایەنەکانیش بڕەکەی دەزانن، لە هەرێم پەرلەمان نەماوە بۆ دەرکردنی یاسای بوودجە بۆیە حکوومەت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بڕگە و مادەکانی یاسای بوودجەی عێراق، رەنگە هەرێم ئەمەی نەوێت.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی هێمای بۆ ئەوەش کردووە، رەنگە هەرێم نەیەوێت وەک خۆی پابەندی بڕگە و مادەکانی یاسای بوودجە بێت و هەنگاوەکانی لەسەرخۆن، عێراقیش سوود لە نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم وەردەگرێت تاوەکوو هاوڵاتیان نیگەران بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە