چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە سەر بوودجە و پشکی هەرێم کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق میوانداری سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و لەبارەی پشکی هەرێم و یاسای بوودجەوە گفتووگۆیان کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان میوانداری لەتیف رەشید سەرۆکی کۆمار و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێ کردنی یاسای بوودجە کراوەتەوە بە تایبەت ئەو یاسا و بڕگانەی تایبەتن بە هەرێم.
ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق سوور بوون لەسەر جێبەجێ کردنی مادەکانی یاسای بوودجەی تایبەت بە هەرێم بە هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە داهاتی نەوت و نانەوتی و خەرجکردنی باجەکانی.
بۆچوونی بەکارهێنەران