شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-20 07:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۱۳ پارتی سیاسی لەناوچە جێناکۆکەکان لیستی کوردستانی پێکدەهێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک پارتی سیاسی لیستێکی فراوانی کوردستانی لەناوچە جێناکۆکەکان پێکدەهێنن و بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەنراوێک کە لەلایەن ۱۳ پارتی سیاسییەوە بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، وەک ۱۳ حزبی کوردستانی لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لەسەر بانگهێشتی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی کۆبوونەتەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا هەمواون بڕیاریان‌داوە کە لەبەر پێویستی بارودۆخەکە لیستێکی فراوانی کوردستان لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت کە هەموو حزبەکانی تیادا بێت.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە هەموو حزبە کوردستانییەکان کراوە چ ئەوانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و چ ئەوانەی بەشدار نەبوون بە زووترین کات لیستی کوردستانی پێکبهێنن بۆئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنن  تا مافەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە