شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-19 11:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

بەگوێرەی داتا فەرمییەکان لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو نزیکەی ۲۵ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان، لە هەر سێ سەنتەرەکەی شێرپەنجە، تۆمارکراون بە شێوازی جۆراوجۆر، بە جۆرێک لە ساڵی ۲۰۲۰ زیاتر لە شەش هەزار و لە ساڵی ۲۰۲۱ نزیکەی هەشت هەزار کەس و لە ساڵی ۲۰۲۲ زیاتر لە نۆ هەزار کەس و نیوەی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۳ تەنها لە سلێمانی هەزار و ۵۰۰ تووشبوو تۆمار کراون.

کاروان گەزنەیی لەبارەی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئامارەکانی شێرپەنجە ڕوو لە هەڵکشانە، کە "هۆکارەکان بەشێکی ژینگەیین و بە شێکی دەستکردن و حکوومەت لێیان بێدەنگە، وەکوو بەنزینی تێکەڵکراو، دووکەڵی مۆلیدە تایبەتەکان، دەرمانی بەسەرچوو و خواردنی کوالێتی خراپ و ماوە بەسەرچوو و دەیان هۆکاری دیکە، بەڵام هیچ ڕێکارێک نەگیراوەتە بەر بۆ کەمکردنەوەی حەجمی ئەم کارەساتە".

کاروان گەزنەیی باسی لەوەش کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان بەشێک لە کارگە گەورەکان شەوان فلتەرەکانییان دەکوژێننەوە، ئەوژەهرە بڵاو دەکەنەوە و هیچ کەسێکیش قسە ناکات؛ ئەمەش هۆکارێکی ڕاستەوخۆییە بۆ زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە