شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-15 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرز کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند عێراق "خەریکە نائومێد دەبێت" لە ئاستی پێشکەوتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و کەرکووک کە لە مانگی 3ی ئەمساڵەوە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیرەکەی حکوومەتی هەرێمی کە داوایکرد ناوی بڵاو نەکرێتەوە، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم سەقفی داواکارییەکانی بەرز کردووەتەوە. پێناچێت بە ئاسانی ڕێگە بدات نەوتی هەرێم و کەرکووک بە وڵاتەکەیدا هەناردەی دەرەوە بکرێت."

لە کۆتایی مانگی 3ی ئەمساڵەوە ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە، دوای ئەوەی ژووری پاریسی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سکاڵایەکی عێراقی لە دژی تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی پێشووی نێوانیان یەکلایی کردەوە و بڕیاری‌دا بە نایاسایی بوونی ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم بە بێ ڕەزامەندی عێراق.

وەزیرەکەی حکوومەتی هەرێم دەڵێت، "تورکیا مەسەلەی پەکەکە و ئەو قەرەبووەی عێراق لە دادگای پاریس لێی بردووەتەوە و داوای دەکات بەستووەتەوە بە ڕێگەدان بە ناردنەدەرەوەی نەوت لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە