فەڕەنسا گێڕانەوەی هاوڵاتییەکانی خۆی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕاگرت
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رایگەیاند، فەرەنسا گێڕانەوەی بەکۆمەڵی ژن و منداڵی ئەندامانی داعشی ڕادەگرێت، کە لە کامپەکانی کوردستانی سووریا دەستبەسەرن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێشەممەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا گەڕانەوەی ۱۰ ژن و ۲۵ منداڵی راگەیاند کە لە کامپەکانی کوردستانی سوویادا دەستبەسەرن، لە چوارەمین پرۆسەی هاوشێوەدا، لە ماوەی ساڵێکدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەزگای ئاژانس فرانس پرێسەوە بڵاو کراوەتەوە، وەستانی پرۆسەکە بەهۆی نەبوونی ئارەزووی گەڕانەوەیە لە لایەن دەستبەسەرانەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، دوای گەڕانەوەی هەموو ئەو ژنانەی کە خواستی خۆیان بۆ جێهێشتنی سووریا دەربڕیوە، هیچ ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لەم جۆرە ئەنجام نادرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران