شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-09 08:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: گرووپێکی پەکەکەمان لەناو هەرێم کردە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئامانج گرتنی ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لەهەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئەنادۆڵۆ کەوتووە، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان چەکدارێکی پەکەکە بەناوی زەفەر ئاکگون کە بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر هێرشدا کردووە دژبە هێزەکانی تورکیا کوژراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە،  هێزەکانیان گروپێکی پەکەکەیان لەناو هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە کە لە جموجوڵدا بوون، دواتر لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون کە لەناویاندا زەفەر ئاکگون هەبووە کە ناوی خوازراوی (زانا گۆڤەند) بووە و بەشداریی لە ژمارەیەکی زۆر هێرشدا کردووە دژی هێزەکانی تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە