شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-09 06:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەولێر دەستەخوشکی ناشاڤیڵی ئەمریکا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەنجوومەنی شاری ناشاڤیڵی ویلایەتی تێنسیی ئەمریکا هەولێری بە دەستەخوشکی خۆی پەسند کرد. ناشڤیڵ بە کوردستانی بچووک دەناسرێت، بەهۆی ئەوەی بەشی هەرە زۆری رەوەندی کوردی لە ئەمریکا، لەو شارەدا دەژین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لە تویتێکدا نووسی: "بە فەرمی، شەوی ڕابردوو، ئەنجوومەنی شاری ناشڤیڵ بە کۆی دەنگ پڕۆژەبڕیارێکی پەسند کرد بۆ ئەوەی هەولێر بکاتە دەیەمین شاری دەستەخوشکی خۆی."

بەم بڕیارە، هەولێر لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە تاکە شاری دەستەخوشکی شاری ناشڤیڵ و لە رێگەی ئەم بەندە نوێیەی نێوانیان، پەیوەندی و پێکەوەکارکردنیان زیاتر دەبێت، بە تایبەتی لە بواری پەروەردە، خوێندن و کولتوور.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەڵێت: "پیرۆزبایی لە شاری میوزیک و پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ئەو هاوبەشبوونە کە موژدەی ئاڵۆگۆڕی کولتووری، پیشەگەری و جەماوەری دەدات."

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا لە بارەی بڕیاری پەسندکردنی هەولێر بە دەستەخوشکی ناشڤیڵ دەڵێت: "ئەمە تەنیا سەرەتای گەشتەکەی"؛ هەروەها سوپاسی ئەو کەس، گرووپ و دامەزراوانە دەکات کە لە دروستکردنی ئەو پەیوەندییەدا هاوکار بوون.

هەوڵەکانی بەدەستەخوشک ناساندنی هەولێر و ناشڤیڵ ساڵی رابردوو دەستیانپێکرد کاتێک کە شاندێکی هەولێر بە سەرۆکایەتیی پارێزگاری هەولێر سەردانی ویلایەتی تێنسییان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە