شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-07 05:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە بێ نانەوەی هیچ كۆسپ و تەگەرەیەک بەڕێوە بچن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە مایک برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا كە ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و هەروەها هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە بۆ پاراستنی شەرعییەت و بەهێزكردنی پڕۆسەی دیموكراسی، پێویستە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە بێ نانەوەی هیچ كۆسپ و تەگەرەیەک بەڕێوە بچن.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو و، باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لە دۆستایەتی و هاوپەیمانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی كوردستان كردەوە و مەسعوود بارزانیش وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، خوازیاری قووڵتركردنی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە